کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی سێ به‌ندكراو له‌ زیندانی به‌نده‌رعه‌باس

له‌سێداره‌دانی سێ به‌ندكراو له‌ زیندانی به‌نده‌رعه‌باس 1

به‌یانی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، حوكمی ئێعدامی سێ به‌ندكراو به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ زیندانی ناوه‌ندی به‌نده‌رعه‌باس جێبه‌جێ كرا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناسناوی دوو به‌ندكراوی به‌لووچ بریتیه‌ له‌: “عه‌بدۆلغه‌فوور مه‌حموودی” و “محه‌ممه‌دحه‌سه‌ن ته‌شت زه‌ڕ” خه‌ڵكی شاری كه‌هنووجی سه‌ر به‌ پارێزگای كرمان. هه‌روه‌ها ناسناوی سێهه‌مین به‌ندكراویش بریتیه‌ له‌: “عه‌لی په‌یام مالكی” ته‌مه‌‌ن ٢٦ ساڵ، خێزاندار و خه‌ڵكی ناوچه‌ی ٢٢ی به‌همه‌نی به‌نده‌رعه‌باس.