به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٢، حوكمی ئێعدامی سێ به‌ندكراو له‌وانه شارۆمه‌ندێكی به‌لووچ له زیندانی كرمان جێبه‌جێ كرا.
به‌وته‌ی چالاكانی مافی مرۆڤی به‌لووچ، پاشناوی ئه‌و به‌ندكراوه به‌لووچه‌ی له‌سێداره دراوه، “ناروویی” بووه و شارۆمه‌ندێكی خه‌ڵكی ئه‌فغانستانیش كه پێشتر به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، له زیندانی كرمان له‌سێداره دراوه. هه‌روه‌ها به‌ندكراوێكی دیكه‌ی به‌لووچ به ناوی “حه‌یاتۆڵڵا به‌راهوویی” خه‌ڵكی زاهیدان به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی به‌ندی تاكه‌كه‌سی كراوه.