به‌یانی یه‌كشه‌ممه حوكمی ئێعدامی سێ به‌ندكراو به تۆمه‌ته‌كانی موحاره‌به، په‌یوندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی كرماشان و ئه‌راك جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی موسلم جه‌لالی و فه‌ریبۆرز حه‌قی به تۆمه‌ته‌كانی موحاره‌به و په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی كرماشان ئێعدام كراون. هه‌روه‌ها سزای سێداره‌ی به‌ندكراوێك به ناوی ڕه‌سووڵ عه‌ره‌بی به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانی ئه‌راك جێبه‌جێ كراوه.