له ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ به‌ندكراو به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی ساری و ڕه‌شت ئێعدام كراون.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی پووشپه‌ڕ، به‌ندكراوێك به ناوی عه‌باسعه‌لی جه‌هانگیری ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی ساری له‌سێداره دراوه. هه‌روه‌ها ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی پووشپه‌ڕ، حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی هادی گه‌ڕووسی ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ و مێهدی بابایی ته‌مه‌ن ٣١ ساڵ به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانی ڕه‌شت جێبه‌جێ كراوه.