ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی جۆزه‌ردان، حوكمی ئێعدمی سێ به‌ندكراو به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی ده‌ستگردی ئیسفه‌هان و مه‌ڵایه‌ر جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی حه‌بیب ئه‌ڵماسی ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ و جیبره‌ییل هاشمزاده ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدرا به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی ده‌ستگردی ئیسفه‌هان ئێعدام كراون. هاوكات حوكمی سێداره‌ی به‌ندكراوێك به ناوی ئه‌فشین یاری به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانی مه‌ڵایه‌ر جێبه‌جێ كراوه.