ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ی پووشپه‌ڕ، حوكمی ئێعدامی سێ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “سه‌ید مه‌نسوور سه‌یدی”، “موسلیم هه‌واسی” و “سیامه‌ك حه‌یات بینی” به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “موسلیم هه‌واسی” خه‌ڵكی كوهده‌شت له ساڵی ٩٢ی هه‌تاوی هاوڕێ له‌گه‌ڵ پێنج كه‌سی دیكه له‌وانه به‌رایه‌كی به ناو “حسێن هه‌واسی” له په‌روه‌نده‌یه‌كی هاوبه‌ش دا به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كرا. هه‌روه‌ها “سیامه‌ك حه‌یات بینی” ته‌مه‌ن ٣٥ و خه‌ڵكی كوهده‌شت پێنج ساڵ له‌وه‌پێش و “سه‌یدمه‌نسوور سه‌یدی” خه‌ڵكی تاران ١٢ ساڵ له‌وه‌پێش به هه‌مان تۆمه‌ت به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون