به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی جۆزه‌ردان، حوكمی ئێعدامی سێ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی شیراز و یاسووج به‌ڕێوه چوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، سزای له‌سێداره‌دانی دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی “عه‌لیڕه‌زا شاچراغی” و “تاهیر نووری” به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی ناوه‌ندی شیراز جێبه‌جێ كراوه. هه‌روه‌ها حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێك به ناوی “میلاد قوبادی” به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له زیندانی یاسووج به‌ڕێوه‌چووه.