به‌یانی دووشه‌ممه ١٤ی جۆزه‌ردان، حوكمی ئێعدامی سێ به‌ندكراو له زیندانی عادل ئابادی شیراز به تۆمه‌تی پێوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سێ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌دسه‌عید زه‌هرابی”، “حه‌سه‌ن نێعمهتۆڵڵاهی” و “مه‌حموود قائێدی” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ، به تۆمه‌تی پێوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی عادل ئابادی شیراز له‌سێداره دراون. شایانی باسه كه ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردووش، سێ به‌ندكراوی دیكه، له‌وانه مێرمنداڵێك به ناوی “عارف ڕه‌سووڵی” به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی سزای له‌سێداره‌دانیان ڕه‌وانه‌ی به‌ندی تاكه‌كه‌سی كرابوون به‌ڵام حوكمه‌كه‌یان به هۆكارێكی نادیار دوا خراوه.