سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی مانگی گوڵان، سزای سێداره‌ی دوو به‌ندكراو له زیندانی خۆڕم ئاوا و به‌ندكراوێك له زیندانی به‌نده‌رعه‌باس به تۆمه‌ته‌كانی په‌وه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو به‌ندكراوی خه‌ڵكی شووشته‌ر به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د پایدار” و “په‌یمان ئه‌كبه‌ری بیرگانی” بۆ تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی خۆڕم ئاوا له‌سێداره دراون. هه‌روه‌ها به‌ندكراوێكی دیكه‌ی به‌لووچ به‌ناوی “عه‌بدۆلڕه‌حمان مووسازهی” ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ و خێزاندار هه‌ر به‌و تۆمه‌ته له زیندانی ناوه‌ندی به‌نده‌رعه‌باس ئێعدام كراوه.