به‌یانی شه‌ممه ٢ی به‌فرانباری ١٤٠٢، حوكمی ئێعدامی سێ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “موجته‌با ئه‌یامی” ته‌مه‌ن ٤٧ ساڵ، “كه‌ره‌مۆڵڵا لۆڕستانی” و “حسێن پاپی” له زیندانه‌كانی قوم و خۆڕه‌م ئاوا جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “موجته‌با ئه‌یامی” خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی “قه‌لعه حه‌سه‌نخان”ی تارانه و پێشتر به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. هه‌روه‌ها دوو شارومه‌ندی خه‌ڵكی شاری برۆجێرد به ناوه‌كانی “كه‌ره‌مۆڵڵا لۆڕستانی” و “حسێن پاپی” كه چه‌ند ساڵ له‌وه‌به‌ر به هه‌مان تۆمه‌ت ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون، به‌یانی شه‌ممه له‌سێدار دراون.
