به‌یانی هه‌ینی ١٧ی مانگی سه‌رماوه‌ز، حوكمی ئێعدامی سێ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “عه‌لی شاهین نژاد” خه‌ڵكی گوندی “پسان”ی سه‌ر به ناوچه‌ی ته‌رگه‌ڤه‌ر، “سه‌وله‌ت ته‌وسه‌ن” خه‌ڵكی گوندی “ته‌رزیلوو” و “جانعه‌لی نه‌دیمی” خه‌ڵكی گوندی “پیرئه‌نجووق”ی سه‌ر به ناوچه‌ی سۆمای ورمێ جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “عه‌لی شاهین نژاد”، “سه‌وله‌ت ته‌رزیلوو” و “جانعه‌لی نه‌دیمی” چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌به‌ر به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكرانی سزاكه‌یان ڕه‌وانه‌ی به‌ندی تاكه‌كه‌سی كرابوون. ئه‌و سێ به‌ندكراوه پێشتر به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كران. شایانی باسه كه هه‌واڵی له‌سێداره‌دانی ئه‌و سێ به‌ندكراوه هێشتا له میدیاكانی ڕژیم بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.
