به‌یانی چوارشه‌ممه ١٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێك به ناوی “كه‌ماڵ ئێلهامی” ته‌مه‌ن ٤٣ ساڵ له زیندانی سه‌قز و دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی “خالید ڕۆحی” و “سیرووس حه‌یده‌ری” له زیندانی سنه جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “كه‌مال ئێلهامی” مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ٩٨ی هه‌تاوی ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی پارێزگای كوردستان به تۆمه‌تی “ڕفاندن، دزینی كه‌ره‌سه‌تی پۆلیس و ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر سه‌بازێك”له سه‌قز به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. له‌لایه‌كی دیكه‌وه “سیرووس حه‌یده‌ری” ١٢ ساڵ له‌وه‌به‌ر به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كرا، هه‌روه‌ها “خالید ڕۆحی”یش چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به هه‌مان تۆمه‌ت ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌لایه‌ن دادگاوه به ئێعدام مه‌حكووم كرا.
