ڕۆژانی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه ٧ی و ٨ی مانگی سه‌رماوه‌ز، سێ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “ئه‌یووب كه‌ریمی” خه‌ڵكی مهاباد، “عه‌لی ئاقا مه‌حموودی” و “ناسر مه‌قسوودی” خه‌ڵكی شاره‌كانی مه‌له‌كشایی و ده‌ڕه‌شار له زیندانه‌كانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج و ئیلام له‌سێداره دراون.
بەپێی ڕاپۆرته‌كان، “عەلی ئاقا محەممەدی”، تەمەن ٤٧ ساڵ و خەڵکی مەلەکشایی سەر بە پارێزگای ئیلام، ساڵی ڕابردوو بە تۆمەتی کوشتنی هاوژینەکەی دەستبەسەر و دواتر سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو. هەروەها “ناسر مەقسوودی، بەندکراوی خەڵکی دەڕەشار، سێ سال له‌وه‌به‌ر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر و به ئێعدام مه‌حكووم كرا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌یووب كه‌ریمی” به‌ندكراوی بیرمه‌ندی خه‌ڵكی مهاباد له ڕێكه‌وتی ١٦ی سه‌رماوه‌زی ١٣٨٨ی هه‌تاوی هاوڕێ له‌گه‌ڵ شه‌ش شارۆمه‌ندی خه‌ڵكی شاره‌كانی سه‌قز و مهاباد به ناوه‌كانی “قاسمه ئابه‌سته”، “ئه‌نوه‌ر خزری”، “ئه‌یووب عه‌بدۆڵڵاهی”، “فه‌رهاد سه‌لیمی”،” كامران شێخه” و “خوسره‌و به‌شاره‌ت” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و له گرتووخانه‌كانی ورمێ و تاران به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه دران. ئه‌و ٧ هاووڵاتیه له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌ته‌كانی “هه‌وڵی تێكدانی ئاسایشی گشتی”، “ته‌بلیغ دژی نیزام”، “ئه‌ندامه‌تی له گرووپه سه‌له‌فیه‌كان” و “افساد فی الارض” به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون.