ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٣ی مانگی سه‌رماوه‌ز، سێ به‌ندكراو به‌ناوه‌كانی “مێهدی كه‌ره‌می”، “ئه‌نووشیره‌وان عومه‌رزهی” و “غوڵام ڕه‌سووڵ زهی” له زیندانه‌كانی كه‌ره‌ج و زاهیدان له سێداره دران و حوكمی ئێعدام به‌سه‌ر لاوێكی دیكه‌ی خه‌ڵكی تاران به‌ناوی “سه‌هه‌ند نوورمحه‌ممه‌دزاده” دا سه‌پێندرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئه‌نووشیره‌وان عومه‌رزهی” و “غوڵام ڕه‌سووڵ زهی” خه‌ڵكی خاش و به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان به ئێعدام مه‌حكووم و ڕۆژی ڕابردوو حوكمه‌كه‌یان له زیندانی زاهیدان جێبه‌جێ كراوه، هه‌روه‌ها “مێهدی كه‌ره‌می” كه له چله‌ی “حه‌دیس نه‌جه‌فی” له شاری كه‌ره‌ج به‌شداری كردبوو، به تۆمه‌تی “كوشتنی به‌سیجییه‌ك” ئێعدام كرا، له‌لایه‌كی دیكه‌وه لاوێكی خه‌ڵكی تاران به‌ناوی “سه‌هه‌ند نوورمحه‌ممه‌دزاده” به بیانووی كه‌ندنی نه‌رده و ئاگردانی سه‌تڵی زبڵ له‌كاتی خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌و شاره حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه و ئه‌گه‌ری هه‌یه له ڕۆژانی داهاتوودا حوكمه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكرێت.