له ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ به‌ندكراو به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر، موحاره‌به و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی خۆڕه‌م ئاوا، مه‌شهه‌د و ئه‌رده‌بیل ئێعدام كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌یانی چوارشه‌ممه ١٧ی ڕێبه‌ندان، به‌ندكراوێك به ناوی “زه‌ڕغام جه‌هاندیده سۆها” به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانی ئه‌رده‌بیل له سێداره دراوه. له زیندانی مه‌شهه‌د، به‌ندكراوێكی به‌لووچ به ناوی “حافز به‌نی ئه‌سه‌دی” به تۆمه‌تی “موحاره‌به له ڕێگه‌ی شه‌ڕی چه‌كداری دژ به نیزام” ئێعدام كراوه. هه‌روه‌ها، به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی گونبه‌د كاووس به ناوی “حه‌میدڕه‌زه‌ا شاهمورادی” به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی خۆڕه‌م ئاوا له سێداره دراوه.