ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٤ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، سێ به‌ندكراو به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی “قزڵحه‌سار”ی كه‌ره‌ج ئێعدام كران.
به پێی ڕاپۆرتی كانونی مافی مرۆڤی ئێران، ناسناوی دوو كه‌س له به‌ندكراوان بریتیه له: “حسێن سووری” و “موسلم جه‌عفه‌ری”، هه‌روه‌ها شارومه‌ندی ئه‌فغانستان كه هێشتا ناسناوی ئاشكرا نه‌كراوه، بێ ئاگاداری بنه‌ماڵه‌كه‌ی به هه‌مان تۆمه‌ت له‌سێداره دراوه.