به‌یانی سێشه‌ممه ٧ی ڕه‌شه‌مه، حوكمی ئێعدامی سێ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ئیسفه‌هان و شیراز به تۆمه‌ته‌كانی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست و په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، به‌ندكراوێك به ناوی یووسف ڕۆسته‌می ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵ، به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانی عادل ئابادی شیراز ئێعدام كراوه. هه‌روه‌ها له زیندانی ده‌ستگردنی ئیسفه‌هان، دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی موجته‌با خۆڕه‌م دڵ ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ و شاهین گوده‌رزی ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ، به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له سێداره دراون.