به‌یانی یه‌كشه‌ممه ٧ی ڕێبه‌ندان، حوكمی ئێعدامی سێ به‌ندكراوی خه‌ڵكی هه‌رسین به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، سێ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “فه‌رهاد فه‌ردینی”، “سه‌مه‌د هاشمی” و “فه‌رزاد میرزایی” كه پێشتر به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له ناكاودا له سێداره دراون.