سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه 11ی مانگی گوڵان، حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراوی به‌لووچ له زیندانی به‌نده‌رعه‌باس و به‌ندكراوێكی دیكه له زیندانی مه‌شهه‌د جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، ناسنامه‌ی دوو زیندانی ئێعدام كراوی به‌ندیخانه‌ی به‌نده‌رعه‌باس بریتیه له: “ئێحسان گورگیچ” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ و “مووسا گورگیچ” ته‌مه‌ن ٥٥ ساڵ و هه‌ر دووكیان به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر سزای سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێنداربوو. له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌ندكراوێكی دیكه‌ی به‌لووچ له‌زیندانی مه‌شهه‌د به‌ناوی “ئه‌مینۆڵڵا كه‌ریمی قه‌لجانی” ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له سێداره دراوه. شایانی باسه كه سێ به‌ندكراوی دیكه به هه‌مان تۆمه‌ت ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له زیندانی بیرجه‌ند ئێعدام كرابوون.
