به‌پێی ڕاپۆرته‌كانی مافی مرۆڤی ئێران، له ساڵی ٢٠١٠ زاینیه‌وه تا به ئه‌مڕۆ، زیاتر له ٢٠٠ ژن له زیندانه‌كانی ئێران دا به تۆمه‌ته‌كانی “په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر” و “كۆشتنی به ئه‌نقه‌ست”، “سیخوڕی” و “موحاره‌به” له‌سیداره دراون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ٩٤ بابه‌ت له‌و ئێعدامانه به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر، ٩٠ بابه‌ت به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست”، چوار بابه‌ت به تۆمه‌تی “به‌شداری له كرده‌وه‌ی ناڕه‌وه‌شتی و سه‌رفی مادده‌ی هۆشبه‌ر”، دوو بابه‌ت به تۆمه‌تی “سیخوڕی” و یه‌ك بابه‌ت به تۆمه‌تی “موحاره‌به” چووه‌ته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه. شایانی باسه كه هۆكاری له‌سێداره‌دانی ٩ ژنیش ڕوون نه‌كراوه و كۆماری ئیسلامی ته‌نیا ئێعدامی ٥٥ كه‌س له‌و ٢٠٠ ژنه‌ی له ڕێگه‌ی میدیاكانیه‌وه ڕاگه‌یاندووه. هه‌روه‌ها ٣٩ كه‌س له‌و ژنانه تۆمه‌تبار كراون به كوشتنی هاوسه‌ره سیغه‌یه‌كانیان، ٨ كه‌س قوربانی هاوسه‌رگیری منداڵی، سێ كه‌س منداڵی ژێر ته‌مه‌ن یاسایی و یه‌ك كه‌س قوربانی “خوێن به‌س” بووه. زۆرترین ئاماری ئێعدامه‌كان له پارێزگاكانی تاران و ئه‌لبورز به ٤٤ بابه‌ت، پارێزگاری ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا به ٣٢ بابه‌ت و سیستان و به‌لووچستان به ١٦ بابه‌ت تۆمار كراوه.