له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو به‌ندكراوی دیكه به‌ناوه‌كانی “عه‌لی گه‌ڕاوه‌ند” خه‌ڵكی كووهده‌شت و “ئه‌كبه‌ر شه‌هبه‌خش” له زیندانه‌كانی ئه‌راك و زاهیدان له سێداره دراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و دوو به‌ندكراوه به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر سزای ئێعدام‌یان به‌سه‌ردا سه‌پاوه و حوكمه‌كه‌یان به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كانیان به‌ڕێوه‌چووه. شایانی باسه كه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا لانیكه‌م پێنج به‌ندكراو له‌زیندانی ئه‌راك به تۆمه‌ته‌كانی “بازه‌رگانی به مادده‌ی هۆشبه‌ر” و “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له‌سێداره دراون.