کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی دوو شارومه‌ندی به‌لووچ له‌ به‌ندیخانه‌ی ئیسفه‌هان

له‌سێداره‌دانی دوو شارومه‌ندی به‌لووچ له‌ به‌ندیخانه‌ی ئیسفه‌هان

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٠ی به‌فرانباری ١٤٠٣، دوو به‌ندكراوی به‌لووچ به‌ تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر”، له‌ زیندانی ئیسفه‌هان له‌ سێداره‌ دران.

به‌ پێی ڕاپۆرتی حاڵ وه‌ش، دوو به‌ندكراو به‌ ناوه‌كانی “ئه‌حمه‌د به‌راهویی چه‌نال” و “كورۆس نارۆیی” ته‌مه‌ن ٤٧ ساڵ، به‌ تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر”، له‌ زیندانی ئیسفه‌هان له‌ سێداره‌ دراون. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ماشینی ئێعدامی كۆماری ئیسلامی هه‌ر ڕۆژ قوربانی ده‌گرێت و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگای جیهانی له‌ ئاست جه‌نایه‌ته‌كانی ئه‌و ڕژیمه‌ بێده‌نگه‌.