کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی دوو به‌ندكراو له‌ قوم و تایباد

له‌سێداره‌دانی دوو به‌ندكراو له‌ قوم و تایباد 2

به‌یانی یه‌كشه‌ممه‌ ١١ی جۆزه‌ردان، حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراو به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ زیندانه‌كانی قوم و تایباد جێبه‌جێ كرا.

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، دوو به‌ندكراو به‌ ناوه‌كانی شه‌هریار خه‌له‌فی و شۆعه‌یب عه‌بدۆلحه‌ق محه‌ممه‌دی(خه‌ڵكی ئه‌فغانستان) به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ زیندانه‌كانی قوم و تایباد ئێعدام كراون.