له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو شارومه‌ند به ناوه‌كانی “ئیسلام ئه‌مانه‌دینی” خه‌ڵكی ئه‌فغانستان و “كامران خۆرووش” خه‌ڵكی شیراز، له زیندانه‌كانی قۆم و عادل ئابادی شیراز له‌سێداره دراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، به‌یانی چوارشه‌ممه ٢٧ی به‌فرانبار، شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی ویلایه‌تی كۆندووزی ئه‌فغانستان به ناوی “ئیسلام ئه‌مانه‌دینی” كه سێ ساڵ له‌وبه‌ر به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، له‌زیندانی قوم له‌سێداره دراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌یانی سێشه‌ممه ٢٦ی به‌فرانبار، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شیراز به ناوی “كامران خۆرووش” كه پێشتر به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، له زیندانی عادل ئابادی شیراز ئێعدام كراوه.