به‌یانی چوارشه‌ممه ١١ی پووشپه‌ڕ، دوو به‌ندكراو له زیندانه‌كانی زه‌نجان و ئه‌هه‌ر به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و ده‌ستدرێژی سێكسی له‌سێداره دران.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، به‌ندكراوێك به ناوی جه‌بار پورمحه‌ممه‌دی به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی زه‌نجان ئێعدام كراوه. هه‌روه‌ها له زیندانی ئه‌هه‌ر، به‌ندكراوێك به ناوی حسێنعه‌لی عابدی به تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی له‌سێداره دراوه. شایانی باسه كه له سه‌ره‌تای مانگی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵه‌وه تا به ئه‌مڕۆ ٢٣ به‌ندكراو له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامییه‌وه ئێعدام كراون كه ٢١ كه‌سیان له كاتی شه‌ڕی ئێران و ئیسڕائیل دا بووه.