له ڕۆژانی ڕابردوودا، حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراو به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی قوم و ئه‌راك جێبه‌جێ كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، ڕۆژانی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه ٢ و ٣ی پووشپه‌ڕ دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی حه‌بیب سوله‌یمانی و عه‌زیم محه‌ممه‌دی به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی ئه‌راك و قوم له سێداره دراون. به وته‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ، له مانگی جۆزه‌ردانی ١٤٠٤ دا، ١٤٠ به‌ندكراو له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه ئێعدام كراون كه پێنج كه‌سیان ژن بوون.