به‌یانی چوارشه‌ممه ٧ی جۆزه‌ردان، حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراو به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی كرماشان جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، به‌ندكراوێك به ناوی فه‌رهاد حسێنی و زیندانییه‌ك به پاشناوی شاهمورادی كه پێشتر به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدرا به مادده‌ی هۆشبه‌ر به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون، به‌یانی چوارشه‌ممه له به‌ندیخانه‌ی دیزڵاوای كرماشان له سێداره دراون.