به‌یانی یه‌كشه‌ممه ٣١ی خاكه‌لێوه، حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراو به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی زاهدان و گورگان جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، به‌ندكراوێكی به‌لووچ به ناوی سه‌عدۆڵڵا گورگیچ ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ، به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی زاهدان ئێعدام كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سزای سێداره‌ی به‌ندكراوێك به ناوی ئه‌حمه‌د یاوه‌ری ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ، به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانی گورگان جێبه‌جێ كراوه له حاڵكێدا، پێشتر بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كه ڕه‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر به‌خشینی ناوبراو نیشان دابوو.