کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی دوو به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی سنه‌ و خۆڕه‌م ئاوا

له‌سێداره‌دانی دوو به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی سنه‌ و خۆڕه‌م ئاوا

سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٨ی مانگی گوڵان، سزای سێداره‌ی دوو به‌ندكراو به‌ ناوه‌كانی “جه‌مشید كه‌ریمی” و “فیرووز یاری نژاد گه‌راوه‌ند” له‌ زیندانه‌كانی سنه‌ و خۆڕه‌م ئاباد جێبه‌جێ كرا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان،  کاتژمێر ٧:٣٠ خولەکی بەرەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە سزای سێدارەی “جەمشید کەریمی” لاوی خەڵکی شاری دێولان و دانیشتووی شاری سنە لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا. جێبەجێکردنی سزای سێدارەی ئەم بەندکراوە لە کاتێکدا بووە کە کاتژمێرێک بەر لە جێبەجێکردنی ئەو سزایە، بنەماڵەی کەسە کوژراوەكه‌ لە بەرانبەر وەرگرتنی بڕی ٤ ملیار تمەن لەو بەندکراوە خۆش بوون و ناوبراویش بۆ بەندەکەی خۆی گەڕێندرابۆوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ سزای سێداره‌ی “فیرووز یاری نژاد گه‌راوه‌ند” هاووڵاتی خه‌ڵكی كوهده‌شت، خێزاندار و باوكی منداڵێكی ساوا كه‌ پێشتر به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرابوو له‌ زیندانی خۆڕم ئاوا جێبه‌جێ كراوه‌.