ڕۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه ٦ و ٧ی ڕێبه‌ندان، حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراو به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست و په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانه‌كانی ڕه‌شت و مه‌ڵایه‌ر جێبه‌جێ كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، به‌ندكراوێك به ناوه‌ی حوجه‌ت په‌ناهی ته‌مه‌ن ٣٨ ساڵ به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانی لاكانی ڕه‌شت له سێداره دراوه. له زیندانی مه‌ڵایه‌ر به‌ندكراوێكی دیكه به ناوی حه‌مید جه‌هانگیری ته‌مه‌ن ٣٦ ساڵ به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ئێعدام كراوه.