کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی دوو به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ئه‌راك و سمنان

له‌سێداره‌دانی دوو به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ئه‌راك و سمنان 2

به‌یانی دووشه‌ممه‌ ٢٤ی به‌فرانبار، حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراو به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدرا به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ زیندانه‌كانی ئه‌راك و سمنان جێبه‌جێ كرا.

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، دوو به‌ندكراو به‌ ناوه‌كانی پوویا عه‌سگه‌ری ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ و جه‌عفه‌ر فه‌لاح ته‌مه‌ن ٤٤ ساڵ به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ زیندانه‌كانی ئه‌راك و سمنان له‌ سێداره‌ دراون.