به‌یانی یه‌كشه‌ممه ٤ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی “ناسر قابل سوله‌یمانی” ته‌مه‌ن ٦٧ ساڵ و “نادر غه‌نی زاده” له زیندانه‌كانی ئیسفه‌هان و جیرۆفت جێبه‌جێ كرا.
ناسر قابل سوله‌یمانی خه‌ڵكی ته‌ورێزه و چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. هاوكات سزای سێداره‌ی به‌ندكراوێكی دیكه به ناوی “نادر غه‌نی زاده” به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانی جیرۆفت جێبه‌جێ كراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم حوكمی ئێعدامی به‌سه‌ر ٥٨ به‌ندكراوی ژن و پیاوی دیكه له زیندانی جیرۆفت به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر سه‌پاندووه و چاوه‌ڕێی جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كه‌یانن.