له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو به‌ندكراو به‌ناوه‌كانی “كامیل دودكانلوو” و “سه‌ید فه‌رهاد حسێنی” به تۆمه‌ته‌كانی “بازه‌رگانی به مادده‌ی هۆشبه‌ر” و “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له زیندانی سه‌ڵماس له‌سێدراه دراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “كامیل دودكانلوو” خه‌ڵكی “قابان ته‌په”ی سه‌ڵماس و ٨ ساڵ له‌وه‌پێش به تۆمه‌تی بازه‌رگانی به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌لایه‌ن دادگاوه سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو و ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٩ی به‌فرانبار حوكمه‌كه‌ی جێبه‌جێ كرا، هه‌روه‌ها “سه‌ید فه‌رهاد حسێنی” خه‌ڵكی گوندی “ته‌مراوا”ی سه‌ر به شای سه‌ڵماسه و سێ ساڵ له‌وه‌پێش به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.