به‌یانی سێشه‌ممه ٢٨ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراو به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناسناوی یه‌كێك له به‌ندكراوان بریتیه له: “ئیسماعیل مه‌نسووری(ئیجباری)” ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ. ناوبراو خه‌ڵكی پارێزگای سیستان و به‌لووچستان و دانیشتووی ساڵج ئابادی سه‌ر به خۆراسانی ڕه‌زه‌وی بووه و ساڵی ٩٦ی هه‌تاوی له شاری تاران به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو.
