ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی مانگی سه‌رماوه‌ز، حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی “مێهدی نه‌سیری” و “عه‌باس كتابی” له‌زیندانی قوم جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و دوو به‌ندكراوه پێشتر به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، حوكمی ئێعدامی قوربانییه‌كی هاوسه‌رگیری منداڵی به ناوی “سه‌میرا سه‌بزیان” پاش كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگا و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆرڤ، دواخراوه.