به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٢، حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌دعه‌لی وه‌حیدی ده‌همه‌رده” و “ئارمان ڕه‌زازاده” له زیندانه‌كانی گونبه‌دی كاووس و لاكانی ڕه‌شت جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “محه‌ممه‌دعه‌لی وه‌حیدی” ته‌مه‌ن ٥٦ ساڵ و خانه‌نشینكراوی ئامووزش و په‌روه‌رشی شارستانی گالیكش بووه كه پێشتر به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو و حوكمه‌كه‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه جێبه‌جێ كراوه. هه‌روه‌ها “به‌ندكراوێكی زیندانی لاكانی ڕه‌شت به ناوی “ئارمان ڕه‌زازاده” كه پێشتر به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، به‌یانی پێنجشه‌ممه له‌سێداره دراوه.
