به‌یانی چوارشه‌ممه ١ی خه‌رمانانی ١٤٠٢، حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی “ڕه‌حمان ئیبراهیمی” و “كه‌یوومه‌رس ڕه‌زایی” له زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “ڕه‌حمان ئیبراهیمی” و “كه‌یوومه‌رس ڕه‌زایی” هه‌ر دوو خه‌ڵكی شارستانی كوهده‌شتی سه‌ر به پارێزگای لوڕستان بوون و ١٠ ساڵ له‌وه‌به‌ر له په‌روه‌نده‌یه‌كی هاوبه‌ش دا به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و سزای سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو. شایانی باسه كه ٢٧ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ سزای ئێعدامی به‌ندكراوێكی دیكه‌ی ئه‌و په‌روه‌نده به ناوی “موسلم هه‌واسی” جێبه‌جێ كرابوو.