به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٨ی گه‌لاوێژ، حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی “به‌یدۆڵڵا گورگیچ” و “محه‌ممه‌د ئه‌رباب” له زیندانه‌كانی زاهیدان و زابۆل جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، حوكمی ئێعدامی “به‌یدۆڵڵا گورگیچ” ته‌مه‌ن ٤٣ ساڵ خه‌ڵكی گوندی “منزل ئاب”ی زاهیدان به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی زاهیدان جێبه‌جێ كراوه. شایانی باسه كه ئه‌و به‌ندكراوه خێزاندار و باوكی دوو منداڵ بووه و حوكمه‌كه‌ی به‌بێ ئاگاداری بنه‌ماڵه‌ی چووه‌ته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه. هه‌روه‌ها “محه‌ممه‌د ئه‌رباب” ته‌مه‌ن ٣٠ و خه‌ڵكی نیمروزی ئه‌فغانستان به هه‌مان تۆمه‌ت له زیندانی زابۆل له سێداره دراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه به‌ندكراوێكی دیكه‌ی خه‌ڵكی ئه‌فغانستان به ناوی “ئه‌سه‌دۆڵڵا ئه‌مینی” ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ و خه‌ڵكی نیمروز به‌یانی یه‌كشه‌ممه به مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كرانی حوكمه‌كه‌ی ڕاگوێزی به‌ندی تاكه‌كه‌سی زیندانی زابۆل كراوه.