له ڕۆژانی ڕابردوودا، حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراو به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له زیندانه‌كانی ئیسفه‌هان و ئه‌لیگووده‌رز جێبه‌جێ كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی ساحڵ حاته‌می و محه‌ممه‌د پارسا به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی ئیسفه‌هان و ئه‌لیگووده‌رز ئێعدام كراون. جێگای ئاماژه‌یه كه له دوو ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر له ده به‌ندكراو له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌سێداره دراون.