کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی دوو به‌ندكراو له‌ ئیسفه‌هان

له‌سێداره‌دانی دوو به‌ندكراو له‌ ئیسفه‌هان 2

به‌یانی پێنجشه‌ممه‌ ٢٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، دوو به‌ندكراو به‌ ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د قائدی نه‌سه‌ب” و “سادق مه‌حموودی به‌رام” له‌ فوولادشاری ئیسفه‌هان و له‌ پێش چاوی خه‌ڵك ئێعدام كران.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و دوو به‌ندكراوه‌ له‌ ڕێكه‌وتی ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٠، له‌ شاری له‌نجانی ئیسفه‌هان ئه‌ندامێكی هێزه‌ ئینتزامییه‌كانیان به‌ ناوی “ئێحسان نه‌سیری” كوشتبوو. شایانی باسه‌ كه  “محه‌ممه‌د قائدی نه‌سه‌ب” و “سادق مه‌حموودی به‌رام” له‌ ماوه‌ی به‌ندكرانیان دا له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ر بێبه‌ش كرابوون و هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به‌ چوونیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی جه‌له‌سه‌ی دادگایی كردنیان له‌به‌رده‌ست دا نییه‌.‌