ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی مانگی گوڵان، حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراوی زیندانی زه‌نجان به‌ناوه‌كانی “ئه‌سغه‌ر سه‌مێعی” و “ته‌هماسب كاووسی” جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، ئه‌و دوو به‌ندكراوه سێ ساڵ له‌وه‌پێش به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون. شایانی باسه كه هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو به‌ندكراوه دوو زیندانی دیكه‌ش بۆ به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكرانی سزای له سێداره‌دانیان ڕاگوێزی به‌ندی تاكه‌كه‌سی كراون به‌ڵام هێشتا ناسنامه‌یان ئاشكرا نه‌كراوه.
