بەرەبەیانیی چوارشەممە، ١ی سەرماوەزی ١٤٠٢، سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی “موسلم جەشمیدی”، خەڵکی شاری هەرسینی سەر بە پارێزگای کرماشان و “محەممەد ئەندیشگۆ”، تەمەن ٥٥ ساڵ و خەڵکی شاری کرماشان، لە بەندیخانەی قزلحه‌ساری کەرەج جێبەجێ کرا.
بەپێی زانیارییه‌كان، ئەم دوو بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه، سزای سێدارەیان بەسەردا سەپابوو. تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو دوو بەندکراوە لە ڕاگەیاندنەکانی کۆماری ئیسلامییدا بڵاو نەکراوەتەوه. شایانی باسه كه به‌ندكراوێكی مه‌حكووم به ئێعدامی خه‌ڵكی مه‌هاباد به ناوی “ئه‌یووب كه‌ریمی”یش ڕۆژی چوارشه‌ممه به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی به‌ندی تاكه‌كه‌سی زیندانی قزلحه‌سار كراوه.