به‌یانی یه‌كشه‌ممه ٥ی گه‌لاوێژ، حوكمی ئێعدامی مێهدی حه‌سه‌نی و بێهرووز ئێحسانی ئیسلاملوو، دوو به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی قزلحه‌ساری كه‌رج جێبه‌جێ كرا.
مێهدی حه‌سه‌نی له ڕێكه‌وتی ١٨ی خه‌رمانانی ساڵی ١٤٠١، له كاتی چوونه‌ده‌ره‌وه له ئێران، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و كۆتایی مانگی خه‌رمانانی ١٤٠٣، هاوڕێ له‌گه‌ڵ بێهرووز ئێحسانی ئیسلاملوو له‌لایه‌ن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران به سه‌رۆكایه‌تی قازی ئیمان ئه‌فشاری به تۆمه‌ته‌كانی “به‌غی”،”موحاره‌به”، “ئه‌ندامه‌تی له موجاهدینی خه‌لق” و “افساد فی الارض” به ئێعدام مه‌حكووم كرا.