به‌یانی شه‌ممه ١٨ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراوی به‌لووچ به ناوه‌كانی “عه‌وبدۆلباست گورگیچ” ته‌مه‌ن ٣٣ ساڵ و “عه‌بدۆلعه‌زیز شه‌هلیبه‌ر” ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵ، له زیندانی ناوه‌ندی زاهیدان جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حال وه‌ش، “عه‌بدۆلباست گورگیچ” كۆتاییه‌كانی ساڵی ٩٨ی هه‌تاوی به تۆمه‌تی په‌یوندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له شاری زاهیدان ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌لایه‌ن دادگاوه به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. ڕۆژی چوارشه‌ممه ئه‌و به‌ندكراوه پاش دوایین دیداری له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی به‌ندی كه‌ره‌نتینه كرا و به‌یانی شه‌ممه له‌سێداره درا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه “عه‌بدۆلعه‌زیز شه‌هلیبه‌ر” پێنج ساڵ له‌وه‌به‌ر به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له شارستانی به‌مپوور ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر به دانانی وه‌سیقه ئازاد كرا، به‌ڵام ڕه‌زبه‌ری ساڵی ڕابردوو بۆ جارێكی دیكه ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كرا. ناوبراو ڕۆژی پێنجشه‌ممه دوای دوایین دیدار له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی به‌ندی كه‌ره‌نتینه كرا و به‌یانی شه‌ممه له‌سێداره درا.
