سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی مانگی گوڵان، حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراوی به‌لووچ به‌ناوه‌كانی “یوونس ڕه‌خشانی” له زیندانی عادڵ ئابادی شیراز و “محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌دی” له زیندانی ناوه‌ندی ئیسفه‌هان جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، “یوونس ڕه‌خشانی” دوو ساڵ له‌وه‌پێش به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. ناوبراو ٣٦ ساڵه، خێزاندار و دانیشتووی شاری زاهیدانه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌ندكراوێكی به‌لووچی خه‌ڵكی شارستانی كه‌هنووج به‌ناوی “محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌دی” له زیندانی ناوه‌ندی ئیسفه‌هان له سێداره دراوه. به‌پێی ئاماره‌كان، له‌ماوه‌ی ٩ ڕۆژی ڕابردوودا ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامی ٢٤ شارۆمه‌ندی به‌لووچی ئێعدام كردووه.
