سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی مانگی گوڵان، دوو به‌ندكراوی به‌لووچ به‌ناوه‌كانی “لال محه‌ممه‌د شیرزایی به‌راهوویی” و “حه‌سه‌ن زارعی” له‌زیندانی میناب به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌سێداره دران.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حال وه‌ش، “لال محه‌ممه‌د” له ساڵی ٩٩ی هه‌تاوی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه له شارستانی مینابی سه‌ر به ئوستانی هۆرمۆزگان ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن دادگاوه به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. ناوبراو خێزاندار و ناناوه‌ری بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌تی و برایه‌كی به‌ناوی “مه‌حموود شیرزایی به‌راهوویی” له ساڵی ٩٧ به هه‌مان تۆمه‌ت له سێداره درابوو. هه‌روه‌ها “حه‌سه‌ن زارعی” ساڵی ٩٩ی هه‌تاوی به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. جێگای ئاماژه‌یه كه له‌ماوه‌ی پێنج ڕۆژی ڕابردوودا لانیكه‌م ١٠ هاووڵاتی به‌لووچ ئێعدام كراون و ڕۆژی ڕابردوو ٧ به‌ندكراوی به‌لووچی زیندانی یه‌زد به مه‌به‌ستی له‌سێداره‌دان ڕاگوێزی به‌ندی تاكه‌كه‌سی كراون كه ناسنامه‌ی چوار كه‌سیان بریتیه له: “ناسر توتازهی”، “عهبدۆلبهسیر توتازهی”، “سه‌بوور شه‌هبه‌خش” و “ئومید ڕامشك”.
