ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی مانگی ڕه‌شه‌مه، حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراو به‌ناوه‌كانی “سه‌عدۆڵڵا فه‌ڕۆخی جێرمێ” و “موسلیم مورادی” له زنیدانه‌كانی ورمێ و سنه جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “سه‌عدۆڵڵا فه‌ڕۆخی” ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی ڕێبه‌ندان بۆ جیبەجێکردنی حوکمەکەی، ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ورمی، کرابوو و “موسلیم مورادی” به ڕه‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی دیوانده‌ره‌یه و حوكمه‌كه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه له زیندانی سنه جێبه‌جێ كراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و دوو به‌ندكراوه پێشتر به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه سزای سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو.