له ڕۆژانی ڕابردوودا، حوكمی ئێعدامی ده به‌ندكراو به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی ساوه، یه‌زد، كه‌ره‌ج، یاسووج، كرمان و ئیسفه‌هان جێبه‌جێ كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، به‌ندكراوێك به ناوی عه‌لی شه‌وكه‌ت به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانی ساوه ئێعدام كراوه. هاوكات حوكمی ئێعدامی ٩ به‌ندكراو به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان له زیندانه‌كانی یه‌زد، كه‌ره‌ج، یاسووج، كرمان و ئیسفه‌هان جێبه‌جێ كراوه كه ناسناوی ٧ كه‌سیان بریتیه له: بێهنام سه‌مالپور بابائه‌حمه‌دی، فه‌رهاد ته‌وه‌كۆلی، غه‌ڵام ساعدیان، موسته‌فا میرئه‌حمه‌دی، كامران ئه‌مرایی، ڕه‌زا شه‌ریفزاده و موجته‌با ئیزه‌دی.