له ڕۆژانی ڕابردوودا، حوكمی ئێعدامی ده به‌ندكراو به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی ڕه‌شت، نه‌هاوه‌ند، ئه‌هواز، ئه‌راك، زه‌نجان و قوم جێبه‌جێ كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، سێ به‌ندكراو به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانه‌كانی ڕه‌شت، ئه‌راك و زه‌نجان ئێعدام كراون كه ناسناوی دوو كه‌سیان بریتیه له: جه‌عفه‌ر خوشكه‌لام و جه‌واد یاربه‌یگی. هه‌روه‌ها ٧ به‌ندكراو به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی نه‌هاوه‌ند، ئه‌هواز و قوم له‌سێداره دراون كه ناسناویان بریتیه له: ئه‌حمه‌دعه‌لی مێهدینژاد، مه‌جید ڕه‌حمانی، عه‌زیم محه‌ممه‌دی، حه‌سه‌ن ڕۆسته‌م نژاد، ته‌لعه‌ت سه‌بزی، فه‌ره‌یدوون نه‌زیری و هادی نه‌سری.