ڕۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه ٩ و ١٠ی به‌فرانباری ١٤٠٢، حوكمی ئێعدامی شه‌ش به‌ندكراو له‌زیندانی بیرجه‌ند، به‌ندكراوێك له زیندانی عادڵ ئابادی شیراز، دوو به‌ندكراو له زیندانی مشكین شار و به‌ندكراوێك له‌زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج جێبه‌جێ كرا.
به‌یانی شه‌ممه ٩ی به‌فرانبار، حوكمی ئێعدامی سێ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “عه‌سگه‌ر عه‌بدۆڵڵاهی”، “عه‌باس فه‌ره‌ج ئۆغڵی” له زیندانی مشكین شار و “عه‌بدول شاوالی” خه‌ڵكی ئیلام، له زیندانی قزڵحه‌ساری كه‌ره‌ج به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر جێبه‌جێ كرا. هه‌روه‌ها به‌یانی یه‌كشه‌ممه سزای له‌سێداره‌دانی شه‌ش به‌ندكراوی به‌لووچ به‌تۆمه‌تی بازه‌رگانی به مادده‌ی هۆشبه‌ر، له‌زیندانی بیرجه‌ند جێبه‌جێ كراوه كه ناسناوی یه‌كێكیان بریتیه له: “شیرئه‌حمه‌د سه‌نجه‌رانی”. له‌لایه‌كی دیكه‌وه حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێكی به‌لووچ به ناوی “نوورئه‌حمه‌د قه‌له‌نده‌رزهی” ته‌مه‌ن ٣٣ ساڵ به هه‌مان تۆمه‌ت له زیندانی عادل ئابادی شیراز جێبه‌جێ كراوه.